Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:36

ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 407 ھەزار و 495 کەس

100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 407 ھەزار و 495 کەس.

سوودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی ڕاگەیاند کە 20 و 21ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو بوو.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی، ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 407 ھەزار و 495 کەس.

ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکاندا، گەیشتووەتە سەدا 70،3 و ژمارەی گوندنشینەکانیش، گەیشتووەتە سەدا 29،7.

ھەروەھا باسی لەوەشکرد کە ژمارەی خێزانەکان لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و 897 ھەزار و 588 خێزان و گوتی: ژمارەی ئەندامانی ھەر خێزانێکی مامناوەند لە عێراق بریتییە لە سەدا 5،3 کەس.

ڕاشیگەیاند کە ھەر بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی، ژمارەی ڕەگەزی (نێر) لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 784 ھەزار و 62 کەس، کە دەکاتە لە سەدا 50،1ی دانیشتووان و ژمارەی ڕەگەزی (مێ)ش، گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 623 ھەزار و 833 کەس کە دەکاتە لە سەدا 49،8 ی دانیشتووان.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەی ئەو خێزانانەی کە لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرێن، گەیشتووەتە سەدا 88،67 ھەروەھا ژمارەی ئەو خێزانانەی کە لەلایەن ئافرەتانەوە بەڕێوەدەبرێن گەیشتووەتە سەدا 11،33.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا کە عێراق و هه‌رێمی كوردستان چووەتە قۆناغی بووژانەوەی دیمۆگرافیاوە، بەوپێیەی ڕێژەی دانیشتووان بۆ کارکردن، گەیشتووەتە سەدا 60 و گوتی: ڕێژەی دانیشتووانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە 15 ساڵ، گەیشتووەتە سەدا 36،1 و ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵ، گەیشتووەتە سەدا 60،2 و ڕێژەی دانیشتووانی سەرووی تەمەنی کارکردنی 65 ساڵ و سەرووتر، گەیشتووەتە سەدا 3،7.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕاشیگەیاند کە گەشەی دانیشتووانی عێراق، گەیشتووەتە سەدا 2،3.

ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەی ماڵان لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گەیشتووەتە 8 ملیۆن و 37 ھەزار و 221 ماڵ و گوتی: ڕێژەی خانوو، گەیشتووەتە سەدا 92،1 و ڕێژەی شوقە، گەیشتووەتە سەدا 6،6 و ڕێژەی خانووی لە قوڕ دروستکراو، گەیشتووەتە سەدا 0٫4.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.