Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:50

بڕیاردرا.. ئەو كەسانەی لە سەرژمێری تۆمار نەكرابوون دەتوانن لە رۆژانی داهاتوو خۆیان تۆمار بكەن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی بەهەر هۆكارێك بێت نەیانتوانیبوو لە پڕۆسەی سەرژمێری خۆیان تۆمار بكەن، دەتوانن لە رۆژانی داهاتوو خۆیان تۆمار بكەن.

وەزارەتەكە رایگەیاند: سبەی دووشەممە خولی راهێنان بۆ سەرجەم بژمێرەکان لە پارێزگا وئیدارە سەربەخۆكان دەکرێتەوە و راهێنانیان لەبارەی چۆنییەتی پڕکردنەوەی فۆرمی سەرژمێری و پێدانی زانیاری بە هاووڵاتییان پێ دەدرێت.

راشیگەیاند: خولەکە 5 رۆژ دەخایەنێت، بەمەش 30ـی ئەم مانگە قۆناخی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری دەست پێ دەکات.

هەروەها رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییانەی تاوەکو ئێستا بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە ڕۆژانی 17 تاوەکو 22ی مانگ ناوی خۆیان تۆمار بکەن، لە قۆناخی کۆتاییەدا دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.

پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووانی عێراق بە دوو قۆناغ لە رۆژانی 17 تاكو 22ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو قۆناغی سێیەم و كۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان و سەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.