Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:05

ئەمڕۆ زیاتر لە 500 جار زەنگی ئاگاداركردنەوە لە ئیسڕائیل لێدراوە

100%

رادیۆی سوپای ئیسڕائیل ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیانییەوە زیاتر لە 500 جار زەنگی ئاگاداركردنەوەی بوونی مەترسی لە ئیسڕائیل لێدراوە.

رادیۆ سەربازییەكە رایگەیاند: لە بەیانییەوە زیاتر لە 500 جار زەنگی ئاگاداركردنەوەی بوونی مەترسی لێدراوە و بەهۆیەوە نزیكەی چوار ملیۆن ئیسڕائیلی بەناچاری چوونەتە پەناگە و شوێنە پارێزراوەكان.

تەلەفزیۆنی 14ی ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەداوە، تەنیا ئەمڕۆ 250 مووشەك لەلایەن حزبوڵا لە لوبنانەوە ئاراستەی ئیسڕائیل كراون.

بەگوێرەی ئامارە تەندروستییەكان ئەمرۆ 11 هاووڵاتی ئیسڕائیلی لە تەلئەبیب و جەلیل بەهۆی مووشەكەكانی حزبوڵا بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.