دەیان دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتێكی ئەوروپا بۆ قوتابییانی هەرێمی كوردستان راگەیەنرا و مەرج و رێنماییەكانی پێشكەشكردنیش راگەیەنرا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرفەتى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2025) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە (30) دەرفەتى خوێندن (10 ماستەر و 20 دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاووڵاتيیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهيهنێت.
خوێندنەكە بەم مەرج و رێنماییانەی خوارەوە دەبێت:-
*) پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
*) پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت تاکوو (1/9/2025) لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
*) بۆ کاندیدانی دکتۆرا، سەبارەت بە دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت ئیمزایان کردووە.
*) خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەمەوە ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ):
بۆ زانینی تەواوی مەرج و رێنماییەكانی ورەرگرتن و خوێندن كلیك لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.