لە 14ھەمین ھەفتەی یارییەکانی خولی ئیسپانیا (La Liga)دا، یانەی سێلتا ڤیگۆ و یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی (2-2) یەکسانبوون.
لە چوارچێوەی14ھەمین یارییەکانی ھەفتەی (La Liga)دا، یانەی یانەی سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای "پالایدۆس" میوانداری بارسێلۆنای کرد.
سەرەتا ھەریەک لە یاریزانانی بارسێلۆنا، ڕاڤینیا دیاز و ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی لە خولەکەکانی 15 و 61ی یارییەکەدا، دوو گوڵەیان تۆمار کرد.
دواتر دوای ئەوەی یاریزانی بارسێلۆنا، مارک کاسادۆ دوای وەرگرتنی دوو کارتی زەرد لە خولەکی 82دا، لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە کرایە دەرەوە، یاریزانانی سێلتا ڤیگۆ ئەوەیان وەک دەرفەت بۆ خۆیان قۆستەوە و دوای تۆمارکردنی دوو گوڵ، ئەنجامەكەیان یەکسان کردووە.
گوڵەکانی یانەی سێلتا ڤیگۆ لە خولەکەکانی 84 و 86، لەلایەن یاریزانان ئەلفۆنسۆ گۆنزالێز مارتینێز و ھوگۆ ئەلڤارێزەوە تۆمار کران.
یارییەکەیش بە ئەنجامی (2-2) بە یەکسانبوون کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامەیش یانەی بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 34 خاڵ و ریزبەندی یەکەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیای گرتووە و یانەی سێلتا ڤیگۆ-یش بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی یازدەھەمدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.