سوپای ئیسرائیل داوا لە ھاووڵاتییانی دانیشتووی پێنج گوندی باشووری لوبنان کرد کە ماڵەکانی خۆیان جێبھێڵن و ڕووی لە ناوچەکانی باکووری لوبنان بکەن.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرعی لە ھەژماری خۆی لە "ئێکس" ڕایگەیاندووە: دانیشتووانی ھەریەک لە گوندەکانی زەوتاری ڕۆژهەڵات و زەوتاری ڕۆژئاوا، ئارنۆن، یەحمەر و قوسەیبە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی مالەکانی خۆیان جێبھێڵن و ڕووی لە ناوچەکانی باکوور بکەن.
باسی لەوەش کردووە کە ھێزەکانی ئەو پێنج گوندەی باشووری لوبنان بۆردومان دەکەن، چونکە ژمارەیەک بارەگای حزبوڵڵا لەو گوندانە بوونیان هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدا کە تا ئێستا ئاوارەبوونی ھاووڵاتییانی دانیشتووی ناوچەکانی باشووری لوبنان لە ترسی بەردەوامی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل، بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.