بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی پێنج ته‌وه‌ر کە گرنگترینیان هەموارکردنەوەی بڕگەی خه‌رجی و داهات و بڕی تێچوی به‌رمیلێك نه‌وتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمی کوردستان له یاسای بودجە بۆ ساڵی 2025، په‌رله‌مانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دیاریكردوه بۆ بەڕێوەچونی یەکەمین دانیشتن بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی وەک سەرۆکی په‌رله‌مان دوای نزیکەی ساڵێک لە بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكی بە وەکالەتهوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوای چه‌ندین دانیشتن ئه‌مجاره یاسا مشتومڕاوییەکان لە بەرنامەی کاردا نین، کە یاسای باری کەسایەتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانەی کە بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش دەیگرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان و هەروەها یاسای خزمەتگوزاری حه‌شدی شه‌عبی و خانەنشینی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.