Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:56

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

100%


سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت،  پێویستە عێراق لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بکەوێتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمه  ئامادەین ڕۆڵی خۆمان له  هەرێمی کوردستان ببینین.

مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی،  پێویستە عێراق لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بکەوێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بەرژەوەندییەکانی وڵات و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکەکەی، دەبێ خەمی سەرەکی و بنەمای مامەڵەکردن بن لەگەڵ ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکەدا.

 مه‌سرور بارزانی جەختی لەوە کردووه‌ته‌وە، ئێمە ئامادەین لەمبارەیەوە، ڕۆڵی خۆمان لە هەرێمی کوردستان بگێڕین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.