مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی زاهیر عەبدوڵڵا کرد، لە پرسەنامەکەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمتان ئاراستە دەکەم بەهۆی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە داوە، زاهیر عەبدوڵڵا، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و خزمەتێکی زۆری هونەری شانۆ و سینەمای کوردی کردووە و کەسایەتییەکی هونەریی دیاری شاری هەولێریش بوو.
لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا هاتووە، خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.