Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:57

سەرۆکی ڕووسیا: بەردەوام دەبین لە تاقیکردنەوەی سیستمە نوێیەکانی چەک

100%

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بەوە کرد بەردەوام دەبن لە تاقیکردنەوەی سیستمە نوێیەکانی چەک و، ڕایگەیاند: بەم شێوەیەش دەبینە خاوەنی گرووپی چەکی مەودا کورت و مامناوەند.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆشکی کرملین، پوتین لەگەڵ ئیدارەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، نوێنەرانی پیشەسازی سەربازیی و بەرهەمهێنەرانی سیستمەکانی هاژه‌ك کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پوتین گوتارێکی پێشکەش کردووە و، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕووسیا لە چوارچێوەی هەلومەرجی جەنگ و لە کاتی هێرشکردنە سەر یەکێک لە دامەزراوە سەربازی و ئاڵۆزە پیشەسازییەکانی ئۆکراینا، هاژه‌كی بالیستیکی "ئۆرینشیک" هایپەرسۆنیکی نائەتۆمی بە سەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە.

پوتین باسی لەوە کرد کە ڕووسیا ڕووبەڕووی مەترسی نوێ بووەتەوە و، ڕایگەیاند: لەبەرئەمە کارەکانی پەرەپێدانی ئەم جۆرە چەکانە بۆ وڵاتەکەمان گرنگی زۆری هەیە. ئەو سیستمی چەکەی دوێنێ تاقیکرایەوە، دڵنیاییدەری پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەری ڕووسیایە. کەس لە جیهاندا خاوەنی چەکی لەم شێوەیە نییە. ئەمڕۆ لە جیهاندا ئامێرێک نییە دژی ئەم هاژه‌كه‌ بوەستێتەوە و ڕێگریی لێبکات. بەردەوام دەبین لە تاقیکردنەوەی سیستمە نوێیەکانی چەک.

هەروەها پوتین باسی لەوە کرد کە هاژه‌كی "ئۆرینشیک" چەکی ستراتیجی نییە، بەڵام توانای ئەو چەکانەی هەیە، ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەم مووشەکە بە کۆمەڵ بەرهەم دەهێنرێت و، دەدرێت بە هێزەکانی مووشەکی ستراتیجی ڕووسیا.

گوتیشی: ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازی بەردەوام دەبێت. ئۆپەراسیۆنەکەمان بە هەموو ئامانجەکانی دەگات. ئاسایشی ڕووسیاش بە سەلامەتی دەستەبەر دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.