Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:31

پشووی سەرژمێری دانیشتووان درێژکرایه‌وه‌

100%

 

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێریی دانیشتووان، دەسەڵات بە وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەدات پشووی سەرژمێری درێژ بكه‌نه‌وه‌. 

له‌ نووسراوێكی فه‌رمیدا كه‌ واژۆی ئومێد سه‌باح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی  له‌سه‌ره،‌ هاتووه‌، بەمەبەستی تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێری كە پێویستە هەموو زانیارییەكانی خێزان تۆماربكرێن، دەسەڵات دەدرێتە وەزیر و سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ ئەوەی لای خۆیانەوە دەسەڵات بدەن بە بەڕێوەبەری دامەزراوەكانیان كە بەگوێرەی پێویست مۆڵەتی ڕۆژێك یان زیاتر بدەن بە فەرمانبەر و ئەفسەر و كارمەندانیان بۆ ئەوەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بمێننەوە بۆ تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێری. 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پێویستە بابەتەكە بە شێوەیەك ڕێكبخرێت كە كاریگەریی لەسەر دەوامی دامەزراوەكان و كاروباری خەڵك و خزمەتگوزارییەكان نەكات. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوان له‌ سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان رۆژانی 20 و 21ی ئه‌م مانگه‌ و بۆماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ راگەیه‌ندرا. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.