Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:58

وتاری سەرۆكی حكوومەت لە كۆڕبەندی مێپس 2024

100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2024) لە دهۆك وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند، هەموو بۆچوونەكان و ئەو بڕیارانەی لەم كۆڕبەندەدا دروست دەكرێن و قسەیان لەسەر دەكرێ، بخرێنە بەردەست بڕیاربەدەستان لە هەرێمی كوردستان و لە عێراق ولە ناوچەكە، سوود و مفای لێ وەربگرن.

ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لە كۆڕبەندی مێپس 2024 لە دهۆك:-

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

رابەر و پێشەوامان جەنابی سەرۆك بارزانی

بەڕێز دكتۆر لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ

بەڕێز مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

بەڕێزان سەرۆك وەزیرانی پێشووی كۆماری توركیا ئەحمەد داود ئۆغلوو

بەڕێز سەرۆك وەزیرانی پێشووی كۆماری عێراقی فیدڕاڵ حەیدەر عەبادی

دیپلۆماتكارانی بەڕێز

ئەكادیمییانی بەڕێز

مێوانانی هێژا و قەدرگران

لە هەر كوێ هاتوون بەخێربێن سەر سەر و سەرچاومان، سەربەرزین بە ئامادەبوونتان لەم كۆڕبەندەی پێنجەمی (مێپس) لە زانكۆی ئەمریكی لە شاری جوانی دهۆك. هیوادارم ئەم دوو ڕۆژە كە ئەم كۆڕبەندە لێرە ئەنجام دەدرێ، هەموو بۆچوونەكان و ئەو بڕیارانەی لەم كۆڕبەندەدا دروست دەكرێن و قسەیان لەسەر دەكرێ، بخرێنە بەردەست بڕیاربەدەستان لە هەرێمی كوردستان، لە عێراق، لە ناوچەكە، سوود و مفای لێ وەربگرن.

ئەمە پێنجەمین جارە كە ئەم كۆڕبەندە لە شاری دهۆك لە ڕێگەی زانكۆی ئەمریكی دروست دەكرێ، من دەستخۆشی لە ڕێكخەرانی ئەم كۆڕبەندە دەكەم، هیوادارم ساڵ بە ساڵ بتوانین ئەم كۆڕبەندە درێژە پێ بدەین و باشتریشی بكەین.

جێی خۆیەتی من دەستخۆشی لە زانكۆی ئەمریكیش بكەم هەم بۆ ڕێكخستنی ئەم كۆڕبەندە، هەم بۆ ئەوەی كە لە كەمتر لە 10 ساڵدا دەستكەوتێكی نێودەوڵەتیش بەدەست بهێنێت، ئەویش بووەتە بەربژێر بۆ ئەوەی كە (accreditation niche) وەربگرێت، ئێستا بەربژێرە و ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ ئەم زانكۆیە كە ئێستا تەمەنی تەنیا 10 ساڵە.

جێی خۆیەتی من هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە خەڵكی كوردستان بكەم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بە چەندین كێشە و گرفتدا تێپەڕ دەكات، هیوادارم ئەم كۆڕبەندە و ئەنجامەكانی ئەم كۆڕبەندە لە خزمەتی هەموو خەڵكی عێراقدا بن و ئێمەش بتوانین سوودیان لێ وەربگرین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.