بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لەهەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ ناوچە نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .
كەشناسی هەروەها پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردووەتەوە:-
هەولێر: 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 22 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى
سۆران: 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.