ئەمهریکا پێیوایه کە ئیسرائیل لە شەڕی دژی حزبوڵڵای لوبنان ئامانجی گرنگی بەدەستهێناوە و ڕەنگە کۆتایی شەڕەکە نزیک بێتەوە.
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، ئیسڕائیل لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، سهركهوتووبووه له پاککردنەوەی ژێرخانی حزبوڵڵای لوبنان لە نزیک سنوورەکان، هەر بۆیەش پێمان وایە کە ئێستا بتوانین بگەینە چارەسەرێکی دیپلۆماسی.
هاوكات بهپێی ههواڵی میدیاكان، ئامۆس هۆكستاین، نوێنەری ئەمهریکا گەیشتووەتە ئیسرائیل و بڕیارە لەوێ چاوی بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل بکەوێت.
ههروهها چاوەڕوان دەکرێت هۆكستاین، ڕەشنووسی ڕێککەوتنی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕی بەردەوامی ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە لوبنان بخاتەڕوو.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان، لە پێشنیازی ئەمەریکادا هاتووە کە ئیسرائیل و حزبوڵڵا، لە سەرەتادا بۆ ماوەی 60 ڕۆژ شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن.
لەو ماوەیەشدا بڕیارە سوپای ئیسرائیل لە لوبنان بکشێتەوە و هێزە چەکدارەکانی لوبنان لەسەر سنوور جێگیر بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.