Erbil 8°C سێشەممە 03 کانونی یەکەم 20:05

ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە ئۆکراینا داخست

کوردستان TV
100%


بەھۆی ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی لەلایەن ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکراینا، ئەمریکا باڵێۆزخانەی خۆی لە کیێڤ داخست.

باڵیۆزحانەی ئەمریکا لە کێیڤ ڕایگەیاند کە دەرگای باڵیۆزخانەکەیان بۆ یەک ڕۆژ، "بەھۆی ئەگەری ھێرشی ئاسمانییەوە" بۆ سەر ئۆکراینا، داخستووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە، مۆسکۆ ڕایگەیاندبوو، وەڵامی ئەو بڕیارە دەدانەوە کە ڕێگا بە ئۆکراینا دەدات، بە ئاراستەکردنی مووشەکی دوور مەودای دروستکراوی ئەمریکا، قۆڵایی خاکی ڕووسیا بکاتە ئامانج.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە زانیارییان بەدەست گەیشتووە، لەوەی ئەگەری ھەیە ھێرشی ئاسمانیی بەرفراوان بۆ سەر  ئۆکراینا ئەنجام بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە کە وەک گرتنەبەر ڕێوشوێنی پێویست لە ھەمبەر ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ئۆکراینا، ئەمڕۆ چوارشەممە دەرگای باڵیۆزخانەکەیان لە کیێڤ داخستووە و داواشی لە فەرمانبەرانی کردووە کە بۆ پاراستنی گیانیان لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە.

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئۆکراینا، ژمارەیەک مووشەکی دوور مەودا "ATACMCی دروستکراوی ئەمریکای، ئاراستەی دامەزراوەیەکی سەربازیی لە ناوچەی بریانسک  باشووری رۆژئاوای ڕووسیا کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.