Erbil 13°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 20:06

ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ بەتایبەتى لە پارێزگاى دهۆک و سلێمانی. 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پلەکانی گەرما  بەگشتی نزم دەبێتەوە بە(1– 3) لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 21ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش بە گشتی نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:11 پلەى سیلیزى
سۆران:18 پلەى سیلیزى
گەرمیان:24 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.