دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی دووسایدی هه‌ولێر - كۆیه‌ی دانا، كه یه‌كێكی تره له پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره پڕۆژه‌كه له ماوه‌ی سێ ساڵدا ته‌واو بكرێت.
ئه‌مرۆ سێشەممە ئاگرین عه‌بدوڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاشكرای كرد كە خه‌ریكی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی پڕۆژه‌ی رێگای ھه‌ولێر - كۆیه‌ن و له‌م دوو سێ ھه‌فته سه‌رله‌نوێ دیزاینكردنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌بێت و پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بۆ كاروباری رێگاوبان به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: رێگای دووسایدی ھه‌ولێر - كۆیه كه به‌شێكه له رێگای دووسایدی ھه‌ولێر – سلێمانی، یه‌كێكه له پڕۆژه ھه‌ره گرینگه‌كان و له چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌رده‌وام داوامان كردووه و چه‌ندان راپۆرتی ته‌كنیكیمان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندیانداوە بۆ ئه‌وه‌ی دوو به‌ش له‌و رێگایه بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له ھه‌ولێر تا كۆیه به فۆرم و شێوازێكی نوێ له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئازوان جێبه‌جێی بكرێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا خه‌ریكی ھه‌ندێك رێكاری دارایی و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو و له‌م دوو سێ ھه‌فته‌ی داھاتوو پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.