لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی ڤیدیۆی تاوانێكی دڕندانەی رەیان كلدانی هاوڕێی نزیكی باڤڵ تاڵەبانی بڵاو دەبێتەوە، كە تێیدا كاردانەوەی توندی شەقامی عێراقی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
هەروەك لە كورتە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت، رەیان كلدانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن تاوانێكی دڕندانە بەرامبەر دیلێك ئەنجام دەدات و بە چەقۆ گوێیەكانی دەبڕێت و بە سەربەرزییەوە پێشانی كامێرای دەدات.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە كاردانەوەی توندی كریستیانەكان و شەقامی عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوە و داوا دەكەن بەهۆی ئەم تاوانە سزایەكی توندی بەسەردا بسەپێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.