سایلۆی هەڵەبجە كە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرینگەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێستا كاركردن لە پڕۆژەكە گەیشتۆتە رێژەی 51%.
سایلۆی هەڵەبجە لەسەر بودجەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ساڵی 2023 ڕاسپاردنی بۆ کراوە بە گوژمەی 27 ملیار و 203 ملیۆن دینار و لەلایەن هەردوو کۆمپانیای (ئەدمینی خۆماڵی) و کۆمپانیای (ABPTDS) لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت.
زەوی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە 53 دۆنمە و لەسەر ڕووبەری 23 دۆنم پرۆژەکە دروست دەکرێت و ماوەی تەواوکردنی 700 ڕۆژە و لە 7/11/2023 دەستی پێ کردووە و لە 51%ی کارەکانی تەواوبووە و ئێستاش بەردەوام کاری تێدا دەکرێت.
بە گشتی قەبارەی سایلۆکە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تەن دانەوێڵەی هەیە، لەگەڵ 10 کۆگای ئەمبارکردنی خۆراک کە قەبارەی هەریەکەیان 1200 مەتر دووجایە، هەروەها دوو باڵەخانەی تایبەت بە کارگێڕی و بەڕێوەبردنی سایلۆکە و خزمەتگوزارییەکان لەخۆدەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.