ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی سنوورەكە كرد بۆ سبەی و دووسبەی لە ماوەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری لە ماڵەكانیان بمێننەوە و پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بن.
لە راگەیەنراوێكی ئیدارەكەدا هاتووە "بە مەبەستی سەرخستنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، داوا لە سەرجەم دانیشتووانی دەڤەرەکەمان دەکەین:-
1- هاوکاری و هەماهەنگی تیمەکانی سەرژمێری دانیشتووان بکەن و زانیارییەکانیان بە دروستی پێ بدەن.
2- لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا لە 20 و 21ی 11ی 2024 لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بن و هاوکاری دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن لەمبارەیەوە.
جەختیشی كردەوە ەكە ئەنجامدانی ئەم پرۆسەی سەرژمێرییە گرەنتی دانانی پلانی ئاوەدانی باشتر و خزمەتگوزاری زیاتری سنوورەکە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.