Erbil 18°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 10:34

عێراق بڕیاری دا.. 1%ی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان دەبڕێت

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا 1%ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینان ببڕێت و بیدات بە هاوكارییەكان بۆ هاووڵاتییانی غەززە و لوبنان، بەڵام بڕیارەكە ئارەزوومەندانەیە و بە زۆر نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی و هەفتانەی خۆی ئەنجام دا.

لە كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیار و رێنماییەك دەركران، یەكێك لە بڕیارەكان بڕینی 1%ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینانی دەوڵەت بوو بە مەبەستی پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ هاووڵاتییانی غەززە و لوبنان.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیارەكە ئارەزوومەندانەیە و فەرمانبەر خۆی بڕیار لەسەر دان و نەدانی دەدات، بۆ مانگی داهاتووش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هاوكارییەكان بەچاودێری راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێگەی هەژمارێكی بانكی بەشێوەی یەكسان وەك كۆمەك و هاوكاری پێشكەش بە هاووڵاتییان لە غەززە و لوبنان دەكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.