Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:22

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی11ی2024،  ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێمی كوردستان لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، هەروەها بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچەی جۆراوجۆر.

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 20ی11ی2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى

دهۆک: 24 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 26 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 23 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى

سۆران: 20 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.