ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە لە لوبنانەوە، 100 هاژهك ئاراستەی ناوچەی جەلیل باکووری ئیسرائیل کراون.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزی بەرگریی ئاسمانییان ڕێگرییان لە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە لوبنانەوە ئاراستەی ناوچەی جەلیل کرابوون.
ھەروەھا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ ئاراستەکردنی فڕۆکە بیفڕۆکەوانەکان لە لوبنانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ژمارەیەک ناوچەی جەلیل لێدراون.
ھاوکات ڕادیۆی سوپای بڵاوی کردەوە کە لە دوێنێ دووشەممەوە تا ئێستا لە لوبنانەوە، 100 هاژهك ئاراستەی ئیسرائیل ناوچەی جەلیل کراون.
لە بەرامبەردا حزبوڵڵای لوبنان لە چەند ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئاراستەکردنی هاژهك، ژمارەیەک شوێنیان لە باکووری شاری حەیفا باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە.
ھەروەھا حزبوڵڵای لوبنان ڕاشیگەیاندووە کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلیان لە دەوروبەری قەزای سور باشووری لوبنان، کردووەتە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.