Erbil 10°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 02:09

جێگری سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە: 30 لیوای هاوبه‌شی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ پێکهێنراون

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستاندا نزیکەی 30 لیوای هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ پێکهێنراون و جێگری سەرۆکی ئەرکانی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە رایگه‌یاند، تاوەکو ساڵی دووهه‌زار و بیست و شه‌ش سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنه‌وه‌. 

پرۆسەكە لە ژێر سەرپەرشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا به‌ره‌وپێش ده‌چێت و به‌گوێره‌ی ئەو پلانەی بۆی دانراوە، تاكوو 2026 لە تەواوی هێزەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت .

لای خۆیه‌وه‌ لیوا هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی فیرقەی پێنج و شه‌شـی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەرنامەی کاردایە.

 ئاشكراشی كرد، تاوەکو ساڵی 2026 هیچ هێزێک لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێت و سەرجەمان یەکدەخرێنەوە. 

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پرۆسەی چاکسازی بۆ ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لەماوەی یه‌كساڵی رابردووشدا توانراوه‌‌ شەش فیرقەی وەزارەتی پێشمەرگە یەکبخرێنه‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.