Erbil 20°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 12:50

نه‌یمار خانووێك به‌ بڕی 54 ملیۆن دۆلار له‌ دوبه‌ی ده‌كڕێت

کوردستان TV
100%

ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - كه‌مال یوسف
هێشتا نادڵنیایی زاڵە بەسەر داهاتووی نەیماری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی، دوای ئەو پێکانەی کە بەم دواییە تووشی بوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا قسە و باسەکان سەبارەت بە ڕۆیشتنی نەیمار لە خولی سعودیە دەستی پێکرد، چونکە هیلال بەهۆی زۆری پێکانەکان و دوورکەوتنەوە لە یاریگا بۆ ماوەیەکی زۆر سوودی لێ وەرنەگرت و بۆیه‌ ده‌یه‌وێت به‌ پاره‌یه‌كی باش بیفرۆشێت.
بەڵام نەیمار دا سیلڤا مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی گرێبەستێکی بە بڕی 200 ملیۆن درهەم بۆ کڕینی موڵکێک لە دوبەی واژۆکرد.
كۆمپانیای گەشەپێدانی خانووبەرەی بینگاتی کڕینی موڵکێکی لە دوبەی لەلایەن نەیمارەوە بە بەهای دوو سه‌د ملیۆن درهەم ڕاگەیاندووە، کە یەکسانە بە 54 ملیۆن دۆلار.
دوێنێ یەکشەممە، ڕۆژنامەی ئەلریادیە لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە یانه‌ی هیلال ڕایگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە ئەگەری ڕۆشتنی نەیمار دەکەن،دوورن له‌ راستیه‌وه‌.
نەیمار لە هاوینی 2023 له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ پەیوەندی بە یانەی هیلال سعودیەوە کرد  بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.