وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە مژدەیەكدا بۆ قوتابییانی ماستەر و دكتۆرا رایگەیاند، رێگەیاند پێ دەدرێت بەبێ مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی تاوتوێی ماستەرنامە و دكتۆراكەیان بكەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند "ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیاری دا بە قوتابیانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لەسەرجەم بەشی کۆلێژەکان لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕێگەیان پێ دەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامە و تێزى دکتۆرا ئەنجام بدەن".
راشیگەیاند "بەو مەرجەی لەلایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێ نابەخشرێت تاکو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.