Erbil 14°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 09:27

پەیامێكی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی خانه‌واده‌ی زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو كەسایەتی دیاری ئاشووری كرد.

لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە "بۆ كۆچى دواييى كه‌سایه‌تیی ديارى ئاشوورى خوالێخۆشبوو زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى دۆستانی ببه‌خشێت".

سەرۆكی هەرێم لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا ئاماژەی بەوەش دا "خوالێخۆشبوو زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو سەرکردەیکی دیاری ئاشوورییه‌كان بوو و هه‌ميشه‌ يادى به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه"‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.