كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئەو تانانەی لەلایەن لایەنە سیاسییەكان لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرابوون، رەتكراونەتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێكی كۆمیسیۆن كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە "دەزگای دادوەری هەڵبژاردنەكان سەرجەم تانەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی رەت كردۆتەوە.
بەمەش ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان وەك خۆیان دەمێننەوە و پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەدەستهێنانی 809.197 دەنگ كە دەكاتە 39 كورسی پەرلەمان، براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.