ڕۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری كرد.
لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئۆكتۆبەری ڕابردوو و هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.