ڕووسیا له ئێستادا بۆته تاکە بەربەستە لەبەردەم ئاشتی و سه‌قامگیری له ئۆكراینا. سەرکردەکانی گروپی حەوت وڵاتی زلهێز، بەڵێنیان نوێكردۆته‌وه كه به‌رده‌وام پاڵپشتی له كیێڤ بكه‌ن و سزای زیاتر به‌سه‌ر ڕووسیادا بسه‌پێنن.
وڵاتانی ئەم گرووپە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، ڕووسیا وەک تاکە بەربەستێک دەمێنێتەوە لەبەردەم ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوامدا، گوتیشیان لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەزارەمین ڕۆژی شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکراینا پشتیوانی لە کیێڤ دەکەین.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەندامانی گروپی حەوت پابەندبوونیان بە سەپاندنی تێچووی بەرچاو بەسەر ڕووسیادا لەڕێگەی سزاکان و کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردن و ڕێوشوێنی کاریگەرانەی دیکەوە دووپاتکرده‌وه. پێشتر بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵدا ئۆلاف شوڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، له پەیوەندییەکی ته‌له‌فونیدا داوای له ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیای کرد، ئامادەیی خۆی نیشان بدات بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکراینا له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری له وڵاته‌كه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه، ئیتاڵیا لە ئه‌مساڵدا سەرۆکایەتیی سووڕاوەی گروپی حەوتی له‌ده‌ستگرت، کە ئەمه‌ریکا و كه‌نه‌دا و ژاپۆن و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیاش لەخۆدەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.