خافێر تیباس، سەرۆکی خولی ئیسپانیا دووپاتی کردەوە کە دڵخۆشە بە بەدواداچوونی بەرفراوانی جەماوەری تۆپی پێی ئیسپانیا لە میسر، کە یەکێکە لە گەورەترین وڵاتە عەرەبییەکان لەڕووی بەدواداچوونی ڕکابەرییەکانی لالیگا.
تێباس لە کەناڵی ئۆن تایم سپۆرت ئاماژەی بەوەدا کە دەرگای خولی ئیسپانیا بەڕووی یاریزانە میسرییەکاندا کراوەیە، هەروەک چۆن بەسەر ئەحمەد حسام میدۆدا ڕوویدا کە پێشتر لە یانەی سێلتاڤیگۆ یاری کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئەهلی میسری و ڕیال مەدرید لە مۆندیالی یانەکانی دوو ساڵ لەمەوبەر، ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی گەورەی تۆپی پێی میسرییە، ڕوونیشیکردەوە، لەبیریەتی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە یاریی دۆستانەیان لە میسر ئەنجامدا.
سەبارەت بە پەیوەستکردنی ناوی دوو یاریزانە میسرییەکەی محەمەد سەڵاح و عومەر مەرمووش لەگەڵ یانهكانی ئیسپانیا بارسا، تێباس دەڵێت، کاریگەری لەسەر هاندەرانی تیپەکە لەو وڵاتەدا هەیە.
تێباس جەختی لەوە کردەوە محەمەد سەڵاح و عومەر مەڕمووش ئەستێرەی نائاسایی نێودەوڵەتین، هیوادارم یەکێک یان هەردووکیان پەیوەندی بە خولی ئیسپانیاوە بکەن.
جەختیشی کردەوە، میسر یاریزانی گەورەی هەیە بە توانایانەوە کە لە داهاتوودا بتوانن پەیوەندی بە خولی ئیسپانیا بکەن.
تیباس پێشوازی لە هاوکاری نێوان لالیگا و یەکێتی یانەکانی میسری کرد و جەختی لەوە کردەوە کە چەندین لایەن هەیە کە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت ئەزموونەکان ئاڵوگۆڕ بکرێت، وەک ڕاهێنەر و پێکهاتەی تۆپی پێ و بەرزکردنەوەی ئاستی یارییەکە.
ئاماژه ی به وه شکرد، که له ئێستاوه کۆمه ڵه که له گه ڵ چه ندین وڵات و هه ڕوه ها له گه ڵ فیدراسیۆنی عێراق هاوکاری ده کات، ڕوونیشی کرده وه که کۆمه ڵه که پێشوازی له ئه گه ڕی هاوکاری له گه ڵ کۆمه ڵی میسری ده کات.
ئامادهكردنی ههواڵ - كهمال یوسف
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.