Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 18:56

یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی سزادرا

100%

ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە،یانه‌ی ئۆڵۆمپیک لیۆن لە ماوەی گواستنەوەی مانگی یەکدا هه‌موو گواستنەوەیەکی بۆ یانەکەی لێ قەدەغەکرا تا کۆتایی ئەم وەرزەدا بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنی داراییەوە بەشێوەیەکی کاتی لە خولی فەرەنسا دابەزێندرا.

رۆژنامه‌ی لیكیپ دەڵێت،یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا به‌هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی کۆنترۆڵی کارگێڕی دوای دانیشتنێکی ڕۆژی هەینی كه‌ قسه‌و باسێكی زۆری به‌دوا خۆیدا هێنا سزاکەی دەرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی کۆنتڕۆڵی کارگێڕی کۆنتڕۆڵ و ڕێکخستنی توندی حیساباتی یانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ دەپارێزێت لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی زیادەڕۆیی لە خەرجییەکان و یانەکان روونه‌دات.

ئۆڵۆمپیک لیۆن لە ساڵی 2002 تا 2008 حەوت نازناوی خولی لەسەر یەک بەدەستهێناوە، هەروەها دووجاریش بە خاوەندارێتی ژان میشێل ئاولاس گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لەم دواییانەدا ئۆڵۆمپیک لیۆن قەرزەکانی بە بڕی 550 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیاند.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.