سه‌رژمێری ده‌بێته هۆی نه‌خشه‌كێشانی گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان، ئه‌مه قسه‌ی وه‌زیری پلاندانانی عێراق محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میمه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوای 37 ساڵ ئه‌نجامدانی سەرژمێریی پەیامێکە بۆ سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووریی وڵات، جیا لەوەی ئامار و زانیارییەکانی سەرژمێری دەتوانێت گەشە و داهاتووێکی شایستەتر بۆ عێراقییەکان و سەقامگیرییەکی باشتر بۆ کۆمەڵگە دەستە بەر بکات.
هه‌روه‌ها وەزیری پلاندانان ڕاشییده‌گه‌یه‌نێت: سوپاسی کارمەندانی وەزارەتی پلاندانان، پەروەردە، دەزگا ئەمنییەکانی دەکات بۆ ئەو هەوڵانەی بۆ جێبەجێکرنی پرۆسەی سەرژمێریی کردووەیانە و دەڵێت: سەرژمێری دانیشتووان لە ئەولەویاتی کارنامەی حکوومەتدایە، چونکە ئەمە یەکەم سەرژمێرییە کە وەزارەتی پلاندانان جێبەجێی دەکات.
شایه‌نی باسه بڕیارە بیست و بیست و یه‌كی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوە بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.