Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:29

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.5 پلە رووی دا

100%

درەنگانی شەوی رابردوو لە ئەندۆنیسیا بوومەلەرزیەكی بەهێز بە گوڕی 6.5 پلەی رێختەر رووی دا.

ئاژانسی جیۆفیزیای ئەندۆنیسیا بڵاوی كردەوە: شەوی رابردوو لە ناوچەی بابوا لە رۆژهەڵاتی ئەندۆنیسیا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.5 پلەی رێختەر رووی دا.

بڵاویشی كردەوە: بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 10 كم لە ژێر زەوییەوە دروستبووە، تا ئێستا مەترسی دروستبوونی سۆنامی بەهۆی بوومەلەرزەكە نییە.

ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستا زانیاری لەسەر بوونی زیانی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەكە تۆمار نەكراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.