Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:43

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی پارتی پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی 240 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی بڵاوكردەوە

کوردستان TV
100%


مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی شاری سلێمانی سەربەرز و تەواوی کوردستانیان دەکەین. 

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان دا هاتووه‌ سلێمانی پێگەیەکی دیاری لەمێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردایەتیدا ھەبووە، وەک چۆن لەسەردەمی شێخ مه‌حموودی پێشەنگی خەباتی كوردایەتی بووە لە شۆڕشەكانی بارزانیش باوەشێكی گەرمی كوردایەتی بووە بۆ شێخ ئه‌حمەدی بارزان و بارزانیی نەمر و بارزانییەكان.

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان تیشك دەخاتە سەر ئەوەش، كە دوای گەڕانەوەی بارزانی لە یەکێتی سۆڤیەت، سلێمانی بە هەموو چین و توێژەکانییەوە بوونە پێشەنگی نوێبوونەوەی بیری نەتەوایەتی و نیشتمانی.لە پەیامەكەدا، ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە "لە هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولیشدا، خەڵکی قارەمانی شاری سلێمانی و ئەم دەڤەرە، لە پێشمەرگایەتی و گیانفیدایی و خەباتی ئەدەب و ڕۆشنبیری ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەریان هەبوو.

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین، ڕاشیگەیاندووە، كە لە دوای نسكۆی ساڵی 1975 دا و له‌ دەستپێكردنەوەی شۆڕشی گوڵان، سەرەڕای پیلان و دژایەتییەكی بێ وێنەی ناحەزانی پارتی و ڕێبازی بارزانی، دڵسۆزانی ئەم شارە زیندووە و دەوروبەری، پارتی و بارزانی و كوردایەتیان پێكەوە بەستۆتەوە و تاکوو ئێستایش سەرەڕای ھەموو جۆرە پیلانگێڕیەک، بەڵام ھیچ ھێز و پیلانێک نەیتوانیوە سلێمانی و دەڤەرەکە لەپارتی و ڕێبازی بارزانی جیا بكاتەوە.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.