Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:38

باسم عەوادی: عێراق ڕۆڵی نێوەندگیریی تاران و واشنتون دەگێڕێت

کوردستان TV
100%


 
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ گوێره‌ی گۆڕانی ئیداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گۆڕێت .

باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، دوێنی تایبه‌ت به‌ كه‌ناڵی الجزیرة ڕایگه‌یاند، عێراق ڕۆڵی نێوه‌ندگیریی لێكنزیكبوونه‌وه‌ و دانانی سنوورێك له‌ نێوان تاران واشنتون ده‌گێڕێت، ته‌نانه‌ت به‌غدا له‌ توانایدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ و لوبنان، قسه‌ له‌گه‌ڵ تاران و واشنتون بكات.

 سه‌باره‌ت به‌ گرژی و ململانێكانی نێوان سوپای ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و حزبوڵلای لوبنانی باسم عه‌وادی گوتی، پێویسته‌ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌ندرێت. 

هاوكات له‌ باره‌ی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقـی و كاردانه‌وه‌كانی له‌ به‌رانبه‌ر شه‌ڕی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حه‌ماس و حزبوڵلا گوتی، له‌ هه‌ستی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ تێ ده‌گه‌ن، به‌ڵام ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراق بریتییه‌ له‌ به‌رگریكردن له‌ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی، هاوكات كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌ كه‌سییه‌كان و كاردانه‌وه‌كانیان كۆنترۆڵ بكه‌ن. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.