سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی بەرەو ڕیاز پایتەختی سعوودیە بەڕێکەوت کە لە میانیدا بەشداری لە لووتکەی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی-دا دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەغدای پایتەختی بەجێھێشتووە و بەسەردانێکی فەرمی بەرەو ڕیاز بەڕێکەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ ڕیاز، بەشداری لە لووتکەی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی-دا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕیاز لووتکەی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی تایبەت بە تاوتوێکردنی شهڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی، بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.