له سنووری پارێزگای كه‌ركوك به فرۆكه‌ی ئێف شازده مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشی خاپور كرد و له ئه‌نجامدا سه‌رجه‌م چهكدراهكانی تیرۆرستانی داعش كه له‌و مۆڵگه‌یه خۆیان حه‌شار دابوو كوژران.
لە ڕاگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویكردەوە، بەپشتبەستن بە رێنماییەکانی محەممەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی سوپای عێراق و بە پشتبەست بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و سود وەرگرتن لە سەرچاوە مرۆیی و مەیدانییەکان، لە رێی بەدواداچونی چڕی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەماوه‌ی دوو رۆژی بەردەوام، حه‌شارگه‌ی گروپێكی تیرۆریستانی داعش دەستنیشانکرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حه‌شارگه‌كه كه‌تبووه زنجیرە چیای حەمرین لە سنوری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لە سنوری جیاکەرەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین و تێیدا چوار تیرۆریست به‌وێ خۆیان حه‌شار دابوو.
هه‌ر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کاتژمێر 6:30ی خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ، بەسودوەرگرتن لە فڕۆکەی جەنگیی ئێف شازده ئەو گروپه‌یان بەئامانجگرت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه، سه‌رجه‌م چه‌كداره تیرۆریسته‌كان کوژراون و شوێنەکەشیان خاپور كرا‌و سه‌رجه‌م چەک و ئامێر و کەرەستەی لۆجستی و تهقهمهنییهكانیشیان له‌ناوچوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.