وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی مژدەیەك دەداتە سەرجەم كرێكاران و رایدەگەیەنێت بۆ لەمەودوا دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕێك هەلی كار بۆ خۆیان بدۆزنەوە.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: پۆرتاڵى کار، ماڵپەڕێکى تایبەت دەبێت بۆ تۆى کارخواز کە لەلایەن خاوەنکارانەوە هەلى کارەکان لەم پۆڕتاڵەدا دادەنرێن.
راشیگەیاند: ماڵپەڕەكە لە ڕۆژى یەکشەممەی داهاتووەوە بەشێوەیەكی فەرمی رادەگەیەنرێ و دەكەوێتە كار.
وەزارەتەكە بۆ سەرجەم كرێكاران ئاماژەی بەوەشداوە: كرێكاران دەتوانن سەردانمان بکەن، تیمەکانمان هەژمارێکى تایبەتیان بە خۆڕایی بۆ دروست دەکەن، كرێكارانیش دەتوانن بەشێوەیەکى ئاسان بەدواى کارى دڵخوازى خۆیان بگەڕێن.
جەختیشی كردۆتەوە كە كرێكاران دەتوانن لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە كاتژمێر 10ی بەیانی تاكو 7ی ئێوارە بێنە پێشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر لە پاڕکى سامى عەبدوڕەحمان بۆ كردنەوەی ئەكاونتی ماڵپەڕەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.