Erbil 6°C پێنجشەممە 07 تشرینی دووەم 07:36

ترەمپ: سوپاسی گەلی ئەمریکا دەکەم کە بە 47هەمین سەرۆک هەڵیبژاردمەوە

کوردستان TV
100%

کاندیدی کۆماریخوازەکان، دۆناڵد ترەمپ کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا ڕایگەیاند: سوپاسی گەلی ئەمریکا دەکەم کە بە 47هەمین سەرۆک هەڵیبژاردمەوە.

لە کاتێکدا ڕاگەیاندنی ئەنجامە نافەڕمییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا بەردەوامە، ترەمپ کە ڕاگەیاندوە ژمارەی نوێنەری پێویستی بۆ سەرۆکایەتی تێپەڕاندووە، لە ناوەندی کۆنگرێس لە فلۆریدا گوتاری سەرکەوتنی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا ترەمپ سوپاسی پشتیوانانی کرد و، ڕایگەیاند: ئەمە سەرکەوتنێکی سیاسییە کە پێشتر لە وڵاتەکەماندا نەبینراوە. سوپاسی گەلی ئەمریکا دەکەم کە بە 47هەمین سەرۆک هەڵیبژاردمەوە.

گوتیشی: دەبینە هاوکاری باشترکردنی وڵاتەکەمان. سنوورەکانمان بەهێز دەکەین. هەموو شتێک لە بارەی وڵاتەکەمان چاک دەکەین. ئەم شەو بە هۆکارێک مێژوومان نووسیەوە. ئەم هۆکارەش تێپەڕاندنی بەربەستەکان بوو کە کەس بەبیریدا نەدەهات تێپەڕێندرێن.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد کە کار بۆ هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی دەکات و، سەردەمی نوێ دەبێتە سەردەمی ئاڵتوونی ئەمریکا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.