Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:40

نەتانیاهۆ وەزیری بەرگری دوورخستنەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل بڕیاری دوورخستنەوەی وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی دەركرد و لە شوێنی ئەویش وەزیری دەرەوەی دیاری كرد.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری دوورخستنەوەی یوئاف گالانت وەزیری بەرگری وڵاتەكەی دەركرد.

نەتانیاهۆ رایگەیاند: پێویستە متمانەی تەواو لەنێوان سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگریدا هەبێت، وە ئەمڕۆ بڕیارم دا كۆتایی بە ئەركی وەزیری بەرگریی بهێنم و لە شوێنی ئەویش یسڕائیل كاتس دابمەزرێنم".

راشیگەیاند: كێشەی متمانە لەنێوان من و وەزیری بەرگری بووە هۆكاری ئەوەی نەتوانرێت بەردەوام بێت لە بەڕێوەبردنی جەنگدا.

دوای دەركردنی گالانت، یسڕائیل كاتس وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل كرایە وەزیری بەرگریی، هەروەها گدعوون ساعر وەك وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیاری كرا.

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل جەتیشی كردەوە كە دڵنیایە بەم هەنگاوانە وا دەكات ئەنجوومەنی وەزیران یەكگرتووتر بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.