کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان لە ویلایەتی پێنسلڤینیا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند ئەم هەڵبژاردنە بۆ داهاتووی ئەمەریکا چارەنووسازەو زۆریش گرینگه.
لە کۆتا گوتاری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان لە ویلایەتی پێنسلڤینیا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە بۆ داهاتووی ئەمەریکا چارەنووسازە، هەڵبژاردنەکە زۆر سەخت دەبێت، هەربۆیە پێویستیان بە دەنگی تاک بەتاکی ئەمەریکاییەکان دەبێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئێستە دەرفەتە تا ئەمەریکییەکان کۆتایی بە سیاسەتی ده ساڵەی ترس و تۆقاندن بهێنن و لاپەڕەیەکی نوێ لە وڵاتەکەیان هەڵبدەنەوە.
هاریس گوتیشی: کاری زۆرمان لەبەردەستە، بەڵام ئێمە ئەم هەڵبژاردنە دەبەینەوە، هەرچەندە ئەمە شاراوە نییە ئەم هەڵبژاردنە سەخت دەبێت، هەربۆیە دەنگی هەر یەکێک لە ئێوە و هاوڕێ و نزیکەکانتان گرنگە.
باسی لەوەش کرد، من وەک سەرۆک بەدوای بەرژەوەندی سیاسییەوە نیم، بەڵکو بەدوای پێشخستنی ئەمەریکاوەم، بەڵین دەدەم ئەمەریکا لەپێش پارتە سیاسییەکان دابنێم و سەرۆکێک بم کە گوێ لە نەیارەکانیش بگرێت نەک وەک دوژمن سەیریان بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.