Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 04:26

ناوەڕۆكی ئەو پەیامە نهێنییەی لە واشنتۆنەوە بۆ بەغدا نێردراوە

کوردستان TV
100%

لە دوایین پەیامی نهێنی واشنتۆن بۆ بەغدا بە روونی باس لەو نیگەرانییانە كراوە كە ئەمەریكا هەیەتی لە دژی زیادبوونی چالاكی گرووپە چەكدارەكان لە عێراقدا.

سەرچاوەیەك بە میدیای (بەغداد ئەلیەوم)ی راگەیاندووە، پەیامە نهێنییەكەی واشنتۆن رۆژی شەممەی رابردوو گەیشتۆتە بەغدا.

لە پەیامەكەدا بە روونی باس لە نیگەرانییەكانی كۆشكی سپی كراوە سەبارەت بە زیادبوونی چالاكی گرووپە چەكدارەكان و تێوەگلانیان لە ململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە پەیامەكەدا هەروەها باس لەوە كراوە كە هەوڵی بەردەوامی ئەمەریكا هێوركردنەوەی دۆخەكە و دوورخستنەوەی بەغدا بووە لە ململانێ و پێشهاتەكان.

ئاماژەش بەوەشدراوە كە تا ئێستا ئەمەریكا بەشداریی سەربازی لە جەنگی لوبنان و غەززە نەكردووە، لەبەرامبەریشدا بەهیچ شێوەیەك درێغی ناكات لە بەرگریكردن لە ئاسایشی ئیسڕائیل.

پەیامەكە هۆشداری و هەڕەشەی تێدا نەبووە، بەڵام جەخت لەوە كراوەتەوە كە رەنگە زیادبوونی چالاكی گرووپە چەكدارەكان فشار و بەرچەكردار دروست بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ یەكشەممە رۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسڕائیل) هۆشداری دابووە بەغدا و بڵاوی كردبووەوە كە ئیسڕائیل چەند ئامانجێكی لە ناوخۆی عێراق دیاری كردووە و لێیان دەدات، ئەگەر گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران هێرشەكانیان نەوەستێنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.