Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 04:53

لە دامودەزگاكانی عێراق مامەڵە بە پارەی كاش نامێنێت

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی حكوومەت كردووە تا كۆتایی ئەمساڵ بەیەكجاری كۆتایی بە وەرگرتن و مامەڵەی پارەی كاش بهێنن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: لە چوارچێوەی پرۆسە چاكسازییەكانی حكوومەت لە بوارەكانی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وزاری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا سوودانی فەرمانی كرد مووچەی كارمەندانی كەرتی تایبەتیش هاوشێوەی گشتی بە بانكی بكرێت، بۆ ئەمەش وەزارەتی كار و كاوباری كۆمەڵایەتی و بانكی ناوەندی و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەتی راسپارد میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە بدۆزنەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق هەروەها فەرمانی بە وەزارەت و دامودەزگا حكوومییەكان كرد بۆ سەرجەم مامەڵە داراییەكانی حكوومەت كار بە پارەوەرگرتنی ئەلیكترۆنی بكەن، واتە پارەی كاش لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت نەمێنێ، بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارەش تا كۆتایی ئەمساڵ و رێكەوتی 31ی كانوونی یەكەم مۆڵەتی پێدان.

ئەم بڕیارانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی ئەو چاكسازییە دارایی و ئابوورییانەیە كە ماوەیەكە حكوومەتی عێراق دەستی پێ كردووە و هەنگاوێكیشە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی سیوولە لە بانكی ناوەندی و لەنێو بازاڕەكاندا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.