لە ئەمەریكا بەهۆی مەترسی دروستبوونی وشکەساڵی، داوای لە هاووڵاتییانی کرا تا دەكرێت بەکارهێنانی ئاو لە گەرماوەكان کەمتر بکەنەوە.
ئاریک ئادامز كە سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرکە، داوای لە هاووڵاتییان کرد لە کاتی چوونە گەرماو و خۆشۆردندا بەكارهێنانی ئاو کەمتر بکەنەوە.
ئادامز هەروەها داواشی كردووە تەنانەت لە کاتی ددان شۆردنیشدا رەچاوی بەکارهێنانی کەمترین بڕی خەرجكردنی ئاو بکەن.
سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک نەشی شاردەوە كە مانگی رابردوو لە ماوەی 150 ساڵی رابردووی ئەمەریكا وشکترین ساڵ بووە.
جەختیشی كردۆتەوە كە ئیتر گۆڕانکارییەكانی کەشوهەوا بووەتە مەترسییەکی جدی لەسەر کەمئاوی لە تەواوی ئەمەریكا و وڵاتانی جیهان بەگشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.