Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:06

جۆن بۆڵتن: ئه‌گه‌ر ترەمپ له‌ هه‌ڵبژاردن بدۆڕێت ئه‌نجامه‌كه‌ قبوڵ ناكات

کوردستان TV
100%

            

بۆڵتن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ترەمپ له‌ هه‌ڵبژاردن بدۆڕێت ئه‌نجامه‌كه‌ قبوڵ ناكات. جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ ناكات.

 بۆڵتن لە چاوپێكه‌وتنێكیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمه‌ریکی ڕایگەیاند، له‌وباوه‌ڕه‌دا نین دۆناڵد ترەمپ، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبوڵ بکات ئەگەر بدۆڕێت، هه‌روه‌ها داوای كرد ئامادەکاری بكرێت له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا. 

ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا باسی لەوەشكرد، ڕەنگە ترەمپ زوو سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا ڕابگەیەنێت، بۆیە پێویستە ئامادەكاری بۆ ئەوەش بكەن. ئەوە لە كاتێكدایە دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر چەند جارێك ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی خستوەتە ژێر پرسیارەوە، مانگی ڕابردووش لە گوتارێکیدا لە ویلایەتە سەرەکییەکانی میشیگان و ویسکۆنسێن و پێنسیلڤانیا بانگەشەی ئەوەی كرد سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.