دەستەى گشتیی کەشناسیى عێراق پێشبینییەکانى خۆى بۆ رەوشى کەشوهەوا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەى بارانبارین لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى دەستەى گشتیی کەشناسیی عێراق، لە ناوچەکانى عێراق بە گشتى تاوەکو نیوەڕۆى ئەمڕۆ یهكشهممه 3ی11ی2024، بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە.
هەر بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارینى بەلێزمە لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت، هەروەک پێشبینیى ئەوەشکراوە لە پارێزگاکانى دیالە، میسان، واست و پارێزگاکانى ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران بارانى بە لێزمە ببارێت.
ئەمڕۆ لە بەشێک لە پەروەردەکانى هەرێمى کوردستان بەهۆى پێشبینییەکانى ناسەقامگیریى کەشوهەوا و ئەگەرى دابارینى رێژەیەکى بەرزى باران، خوێندن راگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.