بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە لە ڕۆژهەڵاتی تاران ڕوویدا.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی4.8 پله به پێوەری ڕێختەر لە شاری کرمسار لە پارێزگای سێمنانی ڕۆژهەڵاتی تاران ڕوویدا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی یازده كیلۆمه‌تر لە قوڵایی زەویەوە ڕوویداوه و هۆشداری دراوه‌ته دانیشتووان ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن.
ڕەزا خانی، قایمقامی شاری کرمسار لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای بوومه‌له‌رزه‌كه ڕاستەوخۆ کارەبا و ئینتەرنێتی سه‌رجه‌م ناوچه‌كه پچڕا. ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگی بوومەلەرزەکە ترسناک بووە و هاوڵاتیان دەبێت ڕێوشوێنی سەلامەتی ڕەچاو بکەن و ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن.
خانی ئاماژەی بەوەشکرد، كارمه‌ندانی فریاگوزاری لە ئامادەباشیدان بە ناردنی تیمی هەڵسەنگاندن بۆ ناوچە جیاجیاکانی شارەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕادەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە دەکرێت. جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی، ناوچه‌كانی ئێران ساڵانه ڕووبه‌ڕووی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز ده‌بنه‌وه، به‌هیزترینیان بوومەلەرزەیەک بوو بە گوڕی حه‌وت پۆینت حه‌وت پلە کە لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لە ساڵی1990 ڕوویدا و بەهۆیەوە 37 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و100 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.