مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ھاوژینی (کەمال سدیق نعمەت) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ بەڕێز (کەمال سدیق نعمەت)
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (عەتیا شێخ سامی شێخ کەژو)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.