به تهقهی هێزه ئهمنییهكان 6 كۆڵبهری كورد له كوردستانی ئێران بوونه قوربان.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، لەماوەی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی كوردستانی ئێران کوژراون و بریندار کراون، بە گوێرهی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، سێ کۆڵبەر کوژراون و سێ کۆڵبەریش بریندار کراون.
لە بارەی ناوی قوربانییەکانەوە ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ڕایگهیاندووه، تاریق نەزەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، حوسێن کەماڵنیا خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی لێدانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران و سیامەک حەسەنپوور، خەڵکی سەردەشت بەهۆی بەربوونەوە لە چیاکان، ئەو سێ کۆڵبەرە بوون کە لە ماوەی مانگی رابردوودا گیانیان لەدەست داوە.
ئاماژهی بهوهش كردووه، زیاترین ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانی بە سێ حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە تۆمار کراون.
جیاکردنەوەی قوربانیەکان بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای کرماشان: یەک حاڵەت (1 کوژراو).
پارێزگای سنە: دوو حاڵەت (2 بریندار)
پارێزگای ئورمیە: سێ حاڵەت بریتی لە (2 کوژراو و یەک بریندار).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.